عوسمان دیمبلی: ئێستا یاری پلەیستەیشن زۆر ناکەم

11:31 - 22/09/2022

1358جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی فەرەنسا لە نوێترین لێدوانیدا چەند پرسێكی گرنگ تایبەت بەژیانی و پیشكەمەی دەوروژێنێت.

دیمبلی: من کاتێکی زۆرم لە ژیانمدا لەدەست داوە لە 2017 بۆ 2021، پێنج ساڵی ژیانم لەدەست دا .

عوسمان دیمبلی: چیتر وەك جاران یاری پلەیستەیشن زۆر ناکەم.

بون بە باوک؟
دیمبلی: ئێستا ڕویدا، من ڕاهاتوم لەگەڵی، زۆر باشە، من گەورە دەبم و زۆریش باشە، من ئەرکی زیاترم هەیە، ئەوە ژیانی باوکە.

چۆن لەناکاو گۆڕایت؟
دیمبلی: ئەو شێوازەی پێشتر ئیشم لەسەر دەکرد باش نەبو، ئەگەر کار نەکەی توشی پێكان دەبیت، کۆمان هەمو شتێکی گۆڕی، ئەو تەندروستی پێ بەخشیم.

عوسمان دێمبلی: بەو متمانەیەی چاڤی بە منی هەبو، بڕیارمدا لە بەرشەلۆنە بمێنمەوە.

دیمبلی: من هەمیشە ویستومە لە بەرشەلۆنە بمێنمەوە، بیرمە دیدارێکی مانگی دوانزە، کە بە چاڤیم وت دەمەوێت بمێنمەوە.

بردنەوەی جامێکی جیهانی دیكە لەگەڵ فەڕەنسا یان بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بەرشەلۆنە؟ 
دیمبلی: بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بەرشەلۆنە.