گالتیێ داوا لە هێرشبەرەکەی دەکات یانەكە جێبهێڵێت

05:23 - 11/08/2022

5902جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستۆف گالتیێ راهێنەری پاریس سان جێرمان ئامۆژگاری ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەکات کە بەدوای یانەیەکی دیكەدا بگەڕێت.

گالتیێ دەڵێت: سەرەتای هەفتە لەگەڵ ئیکاردی کۆبومەوە، پێم وت کە دەمەوێت پێکهاتەکە کەمبکەمەوە، هەروەها لەگەڵ 25 یاریزان لە مەشقەکاندا کار ناکەم.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دیارە لە یەکەم یاریدا بە هۆکاری تەکنیکی لە لیستەکەدا دەرکرابوی.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا دەڵێت: ئیکاردی هەمو شتێکی لەدەست نەداوە، بەڵام پێموایە باشترە کەش و هەوا بگۆڕێت و بچێتە یانەیەکی دیکە.

ئیکاردی لە هاوینی 2019 روی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کرد، كە بە خواستن لە یانەی ئینتەرمیلانەوە هاتبو لەگەڵ مافی کڕینەوەی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە تاوەكو هاوینی 2024ە.