خەندان سپۆرت
خوشکی یاریزانی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی مانچستەر یونایتد، دوای دوایین گۆڵی مێسی، ململانێی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان نوێکردەوە.
مێسی گۆڵێکی سەرسوڕهێنەری تۆمارکرد، کە زۆر کەس بە "لێدانی پاسکیل" ناویان لێناوە.
لە پۆستێکدا لە "ئینستاگرام" گۆڵەکەی مێسی بەراورد کراوە لەگەڵ ئەو گۆڵە بەناوبانگەی کە رۆناڵدۆ لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 لە دژی یانەی یۆڤانتۆس تۆماریكرد.
پەیجەکە وێنەیەکی گۆڵەکانی مێسی و رۆناڵدۆی بڵاوکردۆتەوە و لە کۆمێنتێکیشدا
خوشكەكەی رۆناڵدۆ نوسیویەتی: میسی دەستەکانی دەخاتە سەر زەوی، دەکرێت دۆشەکێک لەنێوان جەستەی و یاریگادا دابنرێت.
سەبارەت بە گۆڵەکەی رۆناڵدۆ، رۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا دەڵێت: هەمو جەستەی لە هەوادایە، هەروەها مەودای نێوان ئەو و زەوەی یاریگاكە زۆرە، بەهیچ شێوەیەک بەراوردکردن نییە.
ئەو پۆستەی کە کاتیا ئاڤێرۆی خوشکی رۆناڵدۆ بە سەرسامی و چەپڵە لێدان كردویەتی لە درێژەی گاڵتەجاڕییەکەیدا دەڵێت: یەکێکیان بە دەمانچە گۆڵ دەکات و ئەوی دیکەیان بە لێدانی پاسکیل، گۆڵێک لە خولی فەرەنسا بەرامبەر کلیرمۆنت فۆت و گۆڵێکی دیکەش لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناغی کۆتاییدا بەرانبەر یۆڤانتۆس”.