خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە، سەرەڕای گرنگیدانی پێدانی لە لایەن ئیدارەی یانەی چێڵسی، بەڵام پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی نایەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆبامیانگ چەند ساڵێک خەباتی کردوە بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی کە یاریکردن بۆ تیپی بەرشەلۆنە لە کاتێکدا ئەو ئاسوودەیە لەگەڵ تیپەکە و ژوری جلگۆڕین و ترس و نیگەرانی نییە لە رکابەریکردن لەگەڵ باشترین هێرشبەری نێودەوڵەتی پۆڵەندی رۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی ئەو یاریزانە تازەیەی لە بایرن میونخەوە گەیشتە لای.
هێرشبەرە گابۆنیەكە لە ناوەڕاستی وەرزی رابردودا پەیوەندی كرد بە یانەی بەرشەلۆنە كە لە یانەی ئارسناڵەوە هاتبو، وە تاوەكو ئێستا ئەو یاریزانە بە ئاستێكی بەرز لەگەڵ بلوگرانا دەركەوتوە.