مانچستەر یونایتد هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ دەدات

04:16 - 04/08/2022

1562جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە گوێرەی هەواڵێک کە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردوەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بنیامین سیسکۆ سلۆڤینی دەستپێکردوە بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یانەی ڕێدبۆل سالزبۆرگی نەمسای ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای زۆربونی گومانەکان سەبارەت بە داهاتوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، و بۆ دڵنایابونەوە لە تۆکمەی هێڵی هێرشبەری یانەکە، یانەی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی بنیامین سیسکۆی سلۆڤینی دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ یانەی ڕێدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسای کردوە.

 ڕاپۆرتەکەی سکای سپۆڕت ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا بنیامین سیسکۆ پابەندە بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ یانەی ڕێدبۆڵ سالزبۆرگ. 

سیسکۆ لە وەرزی ڕابردودا  لەگەڵ سالزبۆرگ بە شێوەی سەرەکی بەشداری لە 12 یاریدا کردو لەو ژمارە یاریەشدا توانی 11 گۆڵ تۆماربکات، وە هەروەها توانیوێتی شەش گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات و لە یاری ڕابردوی سالزبۆرگدا بەرانبەر بە لیڤەرپول سیسکۆ توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.