ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ ئامادەیە بۆ یەکەم یاری پێش وەرز لەگەڵ مانچستەر یونایتد

05:02 - 31/07/2022

2904جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی کەمتر لە 3 کاتژمێر پێش یاری دۆستانەی نێوان مانچستەر یونایتد و رایۆ ڤالیکانۆ گەیشتە ئۆڵدترافۆرد.

دوێنێ مانچستەر یونایتد لە یاری دۆستانەدا کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچو، بە گۆڵێکی خاوێن بە گۆڵێکی خاوێن بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا، کە لەلایەن جواو فیلیکسەوە تۆمارکرا.

مانچستەر یونایتد، لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساتەوەختی هاتنی بۆ ئۆڵدترافۆرد دەرکەوت، کەمتر لە 3 کاتژمێر پێش ڕوبەڕوبونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ.

وا دیار بو کە ڕۆناڵدۆ کۆتایی بە یاخیبونەکەی هێنابو و ئامادەبو لە یەکەم یاری دۆستانە لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەشداری بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی 2022 بۆ 2023، دوای ئەوەی لە یارییە دۆستانەکانی پێشودا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، لیڤەرپول، مێلبۆرن ڤیکتۆری، کریستاڵ پاڵاس و ئەستۆن ڤێلا بەشداری لەگەڵ تیپەکە نەکردبو. 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماوەی ئامادەکاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لە تایلەند و ئوسترالیا بەهۆی هۆکاری خێزانییەوە بەشداری نەکرد، دوای ئەوەی ئاگاداری کردنەوە لە ئارەزوی جێهێشتنی یانەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێ بگات.