خەندان سپۆرت
شەوی رابردو لە چوارچێوەی یارییە ئامادەكاری و دۆستانەكانی یانەكان، یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتنی تۆماركرد و یانەی ریاڵ مەدریدیش سەركەوتنی بەسەر یانەی یۆڤانتۆس تۆماركرد.
سەرەتا یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەی نیویۆرك رێد بۆڵز یاری كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لێبردەوە گۆڵەكانیش عوسمان دێمبڵی و دێپای تۆماریان كرد.
لە یارییەكی دیكەشدا یانەی ریاڵ مەدرید بەرانبەر یانەی یۆڤانتۆس یاری كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانی یاریەیكەش كەریم بنزیما و ماركۆ ئەسێنسیۆ تۆماریان كرد.