تۆتنهام بۆندێکی ئاڵوگۆڕپێكردن پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات

06:24 - 28/07/2022

9875جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان بڵاویانکردەوە، تۆتنهام هۆتسپێر بە سەرۆکایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، ئارەزوی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی مەمفیس دیپای یاریزانی هۆڵەندی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دەکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بەرشەلۆنەی بە دیپای وتبو بەدوای شوێنێکی نوێدا بگەڕێت، چونكە لە پلانەكانیدا نییە بۆ ڕكابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی، تۆتنهام ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستێک پێشکەشی بەرشەلۆنە بکات بۆ ئەوەی دیپای لەخۆبگرێت، ئەوەش لەڕێگەی پێشکەشکردنی سێرخیۆ ڕیگیلۆنی ئیسپانی، کە دەیەوێت سپێرزی بەجێبهێڵێت.

ڕیگیلۆن وەرزی ڕابردو 22 یاری لەگەڵ تۆتنهام ئەنجامدا، لەدوای هاتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، کە پشت بە مات دۆهێرتی و هاتنی ئیڤان پێریسیچ دەبەستێت، بەشدارییەکانی کەمکردوەتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ئارەزوی ئەوە دەکات یاریزانە ئیسپانییە لاوەکە بگرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی جۆردێ ئەلبای هاونیشتمانی، بۆیە یانە کەتەلۆنییەکە کاردەکات بۆ ئەوەی ببێتە گرێبەستێکی بەرامبەر دوای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکە لەم هاوینەدا.

نیشانەکردن

#تۆتنهام