پێرێز: هۆشیاری دەداتە كارلۆ ئەنچیلۆتی

06:12 - 27/07/2022

11183جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانی لە بەرەبەیانی ئەمرۆدا رایانگەیاندوە كە سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی فلۆرەنتینۆ پێرێز هۆشیاری داوەتە ئەنچیلۆتی و بڕیارێكی ئاگرینی ئاڕاستەی راهێنەری یانەكەی كردوە بەوەی كە ناتوانێت لەم هاوینە دو گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.

پێگەی دیڤنسا سەنتراڵی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندوە كە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو دراوە لە لایەن سەرۆكایەتی یانەكەوە دەربارەی گرێبەستەكانی داهاتوی یانەكە، پێرێز لە بریارێكدا راهێنەری یانەكەی ئاگاداركردۆتەوە كە پێویستە خۆیان یەكلابكەنەوە لە دیاریكردنی تەنها یەك یاریزان، بۆ ئەوەی یانەكە دەست بە رێكارەكانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بكەن و دواین گرێبەستی یانەكە یەكلابكەنەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە پێرێز لەگەڵ خۆسیە سانچێزی بەرێوبەری گشتی ریاڵ مەدرید كۆبۆتەوەو پێی راگەیاندوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لە توانایدا نییە كە پارەی دو گرێبەستی گەورە دەبین بكات و پێویستە ئەنچیلۆتی بە خێرایی یاریزانێك هەڵبژێرێت لە پێناو ئەوەی كاربەدەستانی یانەكە دەست بە هەوڵەكانیان بكەن بۆ گواستنەوەی.

یانەی ریاڵ مەدردی لە مێركاتۆی ئەم هاوینە و تاوەك ئیستا تەنیا دو یاریزان بۆ یانەكەی گواستوەتەوە كە رۆدێگر بە خۆڕای بوە و لەگەڵ چوامینی كە نزیكەی 100 ملیۆن یۆرۆ تیچوی گواستنەوەی بوە.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید