یەکەم ناکۆکی نێوان مێسی و رامۆس لەگەڵ سانجێرمان

05:51 - 26/07/2022

7233جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوانە ئەرجەنتینی و ئیسپانیەكەی یانەی پاریس سانجێرمان لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی گەڕاونەتەوە سەر خوی کۆنیان کاتێک لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید یارییان دەکرد، گەڕانەتەوە بۆ دۆخی پێشتر و هەمان جیاوازی نیشان دەدەن لەسەر شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ یەکتر لە مەشقەکانی یانە فەرەنسییەكە.

لەو کاتەوە ئەو دوانە لە هاوینی 2021دا ڕویان لە باخچەی شازادەکان کرد  كە گرێبەستەكانیان کۆتایی هاتن لەگەڵ یانەكانیان، دوای هاتنیان ئەو دوانە هەوڵیان دا پەیوەندییە باشەکەیان نیشان بدەن و هەمو ئەو جیاوازییانەیان لەبیرکردوە کە لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردودا لە نێوانیاندا هەبوە.

بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەوە دەریدەخات کە دوای دەستێوەردانی توندوتیژانەی رامۆس لە دژی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە، شتەکان گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی کە پێشتر هەبون.