کاسیاس: هەرگیز چاكەكانی مێسی لە بیرناكەم

06:56 - 28/06/2022

6602جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی پێشوی یانەكانی ریاڵ مەدرید و پۆرتۆی پورتوگالی، لەلێدوانێکیدا باس لەوە دەکات مێسی یارمەتیدەری ئەو بوە بۆ ئەوەی گەشە بەتواناکانی بدات.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کاسیاس دەڵێت: "هەمیشە چانسێکی خراپم هەبوە کاتێک روبەڕوی مێسی ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە بومەتەوە، بەڵام چانسی ئەوەم هەبوە سود لەو ساتە ناخۆشانە وەربگرم و برەو بەئاستی خۆم بدەم، من ئەو كاتانەم وەک یارمەتیدانێک دەبینی".

لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا ئەو گۆڵپارێزەی پێشوی یانەی شاهانە وتیشی: "مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و ئێستا سەرتۆپی گرتوە، هیچ یاریزانێک نابینم وەک ئەو کوڕە ئەرژەنتینییە گۆڵ تۆماربکات و تۆپ بۆ هاوڕێکانی بنێرێت و تەکنیکی بەرزی تۆپ دەرکردنی هەبێت، بەشێوەی مێسی، هەربۆیە ئەمڕۆ ئەو باشترینە".

ئیکەر کاسیاس ساڵانێک گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید بوە و لیۆنێل مێسی یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین جار تۆڕی گۆڵەکەی  کاسیاسی هەژاندوە.