خەندان سپۆرت
دینیس سوارێز لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نهێنی ژوری جل گۆڕینی یاریزانەکانی ئەو یانە کەتەلۆنیە ئاشکرادەکات.
دینیس باسی زۆرێک لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە دەکات و ئەوەی لە ژوری جل گۆڕیندا دەگوزەرێت ئاشكرای دەکات، وەک بڵێیت هاوشێوەی گەشتێکە بۆ ئەو یاریزانە و چێژی تایبەتی لێ وەردەگرێت.
لە بەشێکی قسەکانیدا سەبارەت بەژوری جل گۆڕینی ئەو یانەیە دەڵێت: "مێسی یاریزانێک بو كە پەیوەندی لەگەڵ هەمواندا زۆر گونجاو بو وە کەسێکی قسە خۆشە و بەردوام گاڵتەوگەپی دەکرد، تێرشتیگنی گۆڵپارێزیش لە هەموان زیاتر لەبەردەم ئاوێنەدا دەمێنێتەوە و زۆر گرنگی بەڕوخساری دەدات".
سوارێز لەو چاوپێکەتنەدا باس لە پاکۆ ئەلکاسێری یاریزانی پێشوی ئەو یانەیە دەكات و دەڵێت ئەو یاریزانە بەردەوام بە یارییە ڤیدیۆییەکانەوە سەرقاڵە، وەک خۆشی باسی دەکات پەیوەندی بەهێزی زیاتر لەگەڵ مێسی و سوارێزدا هەیە.
ناوبراو ئەوەش ئاشکرا دەکات کە سێرجیۆ بۆسکێتسی ئیسپانی بەرپرسی بەشی میوزیک و گۆرانییە لە ژوری جل گۆڕیندا.