فێرگسۆن: سود لە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە وەربگرن

06:13 - 28/06/2022

2711جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرایدەکات کە روبەڕوبونەوەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە سودی گەورەی هەیە.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی فێرگسۆن دەڵێت: "کارێکی باشە لەکاتی خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ یانەی شەیتانە سورەکان روبەڕوی هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ببنەوە، چونکە بەبێ ئەوەی هەست بەخۆیان بکەن بۆ داهاتو سودی لێدەبینن".

قسەکانی سێر زیاتر بەردەوامی هەیەو ئاشکرایکردوە روبەڕوبونەوەی ئەو دو یانە گەورەیە بۆ یاریزانە لاوەكان سودی هەیە، چونکە دەتوانن چاویان بکەنەوەو زۆر شت فێر ببن، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یارییە گەورەکان و پاڵەوانێتییە بەهێزەکان توشی شۆک نابن.

لەکۆتایی قسەکانیدا ئەو راهێنەرە بە ئەزمونەی پێشوی شەیتانە سورەکان ستایشی یاریزانەکانی مان یوی کرد و هیوای خواست ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنن.

فێرگسۆن ساڵانێکی زۆر راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیز بوەو بۆ ئەو یانەیەدا چەندین نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە.