چاڤی پشوەکەی كۆتایی پێدەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

06:32 - 27/06/2022

2067جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەفتەیەک پێش کۆتایی هاتنی پشوەکەی  گەڕاوەتەوە بەرشەلۆنە و هەموانی توشی سەرسوڕمان کرد، بۆ ئەوەی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکات.

کامێراکانی کەناڵی "گۆڵ" چاڤییان لە سپۆرت سیتی بینیوە، هەرچەندە بڕیارە ستافی تەکنیکی و یاریزانەکان لە ڕۆژی چواری تەمموز بگەڕێنەوە.

چاڤی پێش یەکەم مەشقەکانی تیپەکە گەڕایەوە بۆ پلاندانانی پێشوەختە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.

دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاهێنان، یانە کەتەلۆنیەكە جانتاکانی خۆی هەڵدەگرێت، بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئامادەکاری لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە تێیدا ڕوبەڕوی ڕکابەرەکەی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە لە یاری ئەلکلاسیکۆ لە لاس ڤێگاس لە 23ی تەمموز، دواتر دوای 3 ڕۆژ، بەرانبەر یۆڤانتۆس یاری دەكات.