تیباس هیواخوازە بەرشەلۆنە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە

05:44 - 27/06/2022

4328جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ بینینی رۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی   هێرشبەری یانەی بایرن میونشن بە درێسی بەرشەلۆنەوە، كە ئەو یانەیە دەوێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا یاریزانەكە بۆ كامپ نۆ بگوازێتەوە.

لیڤاندۆڤیسکی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی تیپەکە دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیە لەڕێگەی فرۆشتنی لیڤەری ئابورییەوە پاشەکەوت دەکرێت.

تیباس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا وتی: هیوادارم لیڤاندۆڤیسکی یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات، هەروەها تیپەکە وەرزێکی باشی لە لالیگا بەسەر ببات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارم لیڤەرەکان پشتگیری یانە کەتەلۆنییەکە بکەن، پەیوەندیکردنی لیڤاندۆڤیسکی زیادکردنێکی هێزێكی گەورەیە، چونکە ئەفسانەی بایرن میونشن یاریزانێكی بەتوانایە.

وە لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر بەرشەلۆنە لیڤەرەکان چالاک بکات، ئەوا تیپەکە دەتوانێت لە  مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا ریزەکانی خۆی بەهێز بکات.

نیشانەکردن

#لالیگا