خەندان سپۆرت
مایك تایسۆن ئەفسانەی بۆكسینگ ئاشكرای كرد، خۆزگە دەخواست لە ماوەی كاروانی بۆكسینگیدا حەشیشی بكێشایە.
تایسۆن دەڵێت: "دەبو حەشیشم بكێشایە لەکاتێکدا كە شەڕم دەکرد، شەڕکەرێکی باشتر دەبوم ئەگەر وام بكردایە، جارێک هەبو شەڕم دەکرد دوای ئەوەی حەشیشم کێشا و پشتی کابرایەکم شکاند، سوکێتی چاوەکانی درزم كردە چاوەكانییەوە، لەوانەیە هەندێک منداڵ لێرە بن و من ئامۆژگاریان ناکەم لە کاتی بەشداریکردن لە وەرزشدا ئەوە بكەن".
وە سەبارەت بەوەی لە ماوەی ژیانی بۆکسێندا چی بەكارهێناوە، تایسۆنی پاڵەوانی پێشوی جیهان وەڵامی دایەوە وتی: "کۆکاین، حەشیش زۆر خۆش بو بۆ من".