خەندان سپۆرت
ماڵپەڕی ئەمریکی "The Analyst" بۆ شیکردنەوەی داتاکانی تۆڕی جیهانی "ئۆپتا" بۆ ئاماری وەرزشی، ئاشکرایکردوە ئەگەری سەرکەوتنی فەرەنسا و بەرازیل بۆ یاری کۆتایی مۆندیال لە قەتەر زۆر گەورەیە.
پێگەكە چانسێكی گەورەی بەخشییە فەرەنسا بە رێژەی 17.93% بۆ بردنەوەی مۆندیال لە قەتەر، هەروەها 15.73% بۆ بەرازیل.
ئیسپانیا بە رێژەی 11.53% پلەی سێیەمی گرتوە و ئینگلتەرا بە رێژەی 8.03% و بەلجیکا بە رێژەی 7.90% و هۆڵەندا بە رێژەی 7.70% و ئەڵمانیا بە رێژەی 7.21% پلەكانی دواتریان گرتوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی دەکات، لە پلەی هەشتەمدایە کە لەسەدا 6.45 بوە، پێش پورتوگال کەوتوە بە سەركردایەتی ئەستێرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە رێژەی 5.11%.
سەبارەت بە چانسی هەڵبژاردە عەرەبییەکان، شیکارییەکە تیمی میوانداری قەتەری لە پلەی 20 داناوە، بە ڕێژەی ٠.٣٥% چانسی بردنەوەی مۆندیالی هەیە، لە کاتێکدا تونس و مەغریب لە پلەی 27 و 28 دان و ڕێژەی بردنەوەیان لە سەدا 0.01 بوە.