سکای ناوی ئەو ڕاهێنەرە ئاشکرا دەکات کە شوێنی پۆچیتینۆ دەگرێتەوە

06:31 - 08/06/2022

6990جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سکای سپۆرت دوای رۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، نزیکترین راهێنەری پاریس سانجێرمان دیاریکرد.

ئیدارەی پاریس سانجێرمان کار لەسەر رۆیشتنی پۆچیتینۆ دەکات، چونکە لە شێوازی یارییەکانیدا بڕویان بە كاری ئەو ڕاهێنەرە نییە، ئەمەش بوە هۆی هەڵاوسانی ئەنجامە تەکنیکییەکان و دەرچونی لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا.


فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، لە تویتەر پشتڕاستی کردەوە کە پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە خۆسێ مۆرینیۆ ناکات، چونكە ئەو راهێنەرە دەیەوێت لەگەڵ ڕۆما بەردەوام بێت، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردوە، کاندیدی سەرەکی بۆ لیستەکە ڕاهێنەری نیسە، کریستوفر گالێت، کە وەرزی ڕابردو لەگەڵ لیل نازناوی خولی فەرەنسا بەدەستهێنا.

گالێت هێشتا چاوەڕێی دانوستانەکانی نێوان هەردو یانە دەکات بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک لەسەر داهاتوی خۆی بۆ سەرکردایەتیکردنی یانە زەبەلاحەکەی پاریس.