خەندان سپۆرت
ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی مۆنزای ئیتاڵی رایدەگەیەنێت هەر یاریزانێک بیر لەبردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بکاتەوە، پێویستە پێشتر بیر لەوە بكاتەوە كە چۆن مێسی و رۆناڵدۆ لەناوبەرێت.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (espn)دا کە رۆژنامەی میرەری بریتانی پوختەیەکی لێ بڵاوکردوەتەوە، ماریۆ بالۆتێلی لەسەر بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی قسەی کردوە و وتویەتی لەساڵی 2008ەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی باڵادەستی خۆیان بەسەر ئەو خەڵاتەدا سەپاندوە.
دواتر بەزەردەخەنەوە وتویەتی ئەگەر من یاخود هەر یاریزانێکی دیكە خواستی بردنەوەی ئەو خەڵاتەمان هەبێت ئەوا دەبێت ئەو دو یاریزانە بکوژین و لەناویان ببەین .
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ئەو لێدوانە بالۆتێلی مەبەست لێی ئاست بەرزی و باڵادەستی هەردو یاریزانە و تا ئەو دو یاریزانە لەمەیدانەکەدا بن هیچ یاریزانێک شایستەی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر نییە.