پاڵەوانێكی جیهان لە دۆخێكی گوماناویدا دەمرێت

06:28 - 31/05/2022

4309جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، پۆڵ پۆلۆچێک، یاریزانی پیشەگەری لەشجوانی لە تەمەنی 37 ساڵیدا لەناکاو کۆچی دوایی کردوە، ئەمەش تەنها چەند کاتژمێرێک دوای جێهێشتنی پاڵەوانێتی جیهانی NPC لە ئەڵمانیا.

نهێنی مردنی ئەو وەرزشوانە پۆڵەندییە ئاشكرا نییە هەرچەندە دواجار لە پاڵەوانێتییەکەدا بینراوە.

هاوسەرەکەی لە کۆتایی هەفتەدا لە پۆستێکی کاریگەردا لە ئینستاگرام مردنی ئەو یاریزانەی پشتڕاستکردەوە.

هاوسەرەکەی ئەو یاریزانە پەیامێكی لە ئینستاگرام بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا نوسیویەتی : "یاری لەشجوانی هەمو ژیانت بو، هەرگیز لەبیرت ناکەین، تۆ لە دڵماندا دەژیت، بۆ هەمیشە خۆشمان دەوێت".

هێشتا ڕون نییە کە ئەو لەشجوانە پیشەگەرە چۆن گیانی لەدەستداوە، بەبێ ئەوەی هاوسەرەکەی یان پزیشکەکانی بە ئاشکرا هۆکاری مردنەکەی پشتڕاست بکەنەوە.

نیشانەکردن

#جیهان