بۆچی بایرن میونشن درێسی ژمارە 12ی نییە؟

06:14 - 19/05/2022

13612جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تائێستا درێسی ژمارە 12یان نییە، چونکە بەرپرسانی یانەکە پێیانوایە هاندەران ژمارە 12ن و وەک یاریزانێک وان بۆ یانەکە، بەڵام لە ئێستادا و لەسەردەمی كۆرۆنا لەو یاریزانەیان بێ بەش بون.

لەبەرئەوەی هاندەران هەمیشە بۆ یانەکان گرنگ بون لە یاریگاکانداو پاڵنەرێکی بەهێز بون بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان و سەرکەوتنەکان، هەربۆیە بەرپرسانی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە درێسی ژمارە 12 بەرهەم نەهێنن و ئەو شەرەفە بدەنە هاندەران و وەک یاریزانێکی یانەکە تەماشایان بکەن.  

یانەی بایرن میونشن یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی جیهان و ئەڵمانیا و چەندین نازناوی گەورەی ناوخۆیی و جیهانی بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی هاندەرێکی بەجۆش و سەرنجڕاکێشن، هەربۆیە کاردانەوەی ئەو خۆشەویستییە وایکردوە ئەوە لای خۆیان دروستبکەن کە درێسی ژمارە 12 نەدەنە هیچ یاریزانێک و بەجێیبهێڵن بۆ هاندەرانیان.

لە ئێستادا و بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرسی كۆرۆنا یانەی بایرن میونشن بە بێ ئامادەبونی هاندەر یارییەكانی ئەم وەرزەی تەواو دەكات و نازناوی خولەكەشی بەدەستهێنا.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن