خەندان سپۆرت
لە یاریی كۆتایی جامی یۆروپا لیگ، هەردو یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی و گلاسكۆ رینجەرسی سكۆتلەندی روبەروی یەكتر بونەوەو یارییەكەشیان لە كاتی یاسایدا بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، كە سەرەتا جۆ ئیبیۆ گۆڵی پێشكەوتنی رینجەرسی تۆماركرد، بەڵام ئەملوری ئەنجامەكەی بۆ فرانكفۆرت یەكسان كردەوە و دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە یانە ئەڵمانیەكە بە ئەنجامی 5-4 گۆڵ یارییەكەی بردەوەو بوە پاڵەوانی یۆروپا لیگ بۆ جاری دوەم لە میژوی خۆیدا.