مۆلەر بە شێوەیەكی جیاواز باسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات

05:55 - 16/05/2022

7520جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات و بە دیاردە ناوی دەبات.

مۆلەر لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەی مارکای راگەیاندوە: "کریستیانۆ یاریزانێکی نایاب و کەم وێنەیە".

وتوشیەتی: "هەمومان دەزانین رۆناڵدۆ یاریزانێکی ئاسایی نییە، ئەو لەدەرکەوتن و نمایشە وەرزشیەکانیدا دیاردەیە".

مۆلەر بەردەوام بوە لە ستایشی رۆناڵدۆ و وتویەتی: " گەر کاری بەردەوام و ماندوهێنەر نابێت ناتوانیت بۆ ماوەی چەند ساڵێکی یەک لەدوای یەک بەو ئاستە بەرزە دەربکەویت و ئەو ژمارە زۆرەی گۆڵ تۆماربکەیت، ئەو چەندین تایبەتمەندی جەستەی و هونەری نایابی تێدایە، ئەوەی زیاتر سەرنجی راکێشاوم لێدانە سەرەکانیەتی".

لەکۆتایشدا لەسەر رۆناڵدۆ و مێسی هێرشبەرەکەی بایرن وتویەتی: "ئەو دو یاریزانە لەهەموان جیاوازترن و لەسەروی تەواوی یاریزانانی تۆپی پێوەن".