ئەشرەف حەکیمی نهێنیەك لە بارەی كۆنتی ئاشكرادەكات

05:40 - 16/05/2022

2930جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەشرەف حەکیمی مەغریبی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پێی وایە پاریس سان جێرمان "پڕۆژەیەکی گەورەی" دەستپێکردوە و لەو بڕوایەدایە کە یانەكە لە داهاتودا ئەنجامێكی زۆر باش بەدەستدەهێنێت.

یاریزانەكەی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید بە ڕادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی وتوە: "پاریس پڕۆژەیەکی گەورەی بۆ بردنەوەی ئەم خولانە دەستپێکردوە، زۆر شانازی دەکەم بە بەشداریکردنم لە دروستکردنی مێژو بۆ یانەکە".

ئەو یاریزانە باسی لەوەكرد كە کۆنتی بە شێوەیەکی بەرگریکارانە گەشەی پێدام، وە من بەڕاستی ئەو هەوڵەی بەرز دەنرخێنم، چونکە من بەرەو پێشچوم و ڕاهێنەر زۆر کاری لەسەر لایەنی تاکتیکیم كرد".

ئەو یاریزانە دەشڵێت "كۆنتی پێی وتم زۆر نزیكبوم لەوەی گرێبەست لەگەل ریاڵ مەدرید واژۆ بكەم،  بەڵام دواتر دانوستانەکان شكستیان هێنا".

نیشانەکردن

#لێدوانی یاریزان