تین هاگ: دەمەوێت رۆناڵدۆ بمێنێتەوە

04:26 - 16/05/2022

2098جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیریك تێن هاگ ڕاهێنەری هۆڵەندی لەبارەی دەستپێکردنی ئەرکەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لێدوانی دا.

تێن هاگ لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی تیشکی خستۆتە سەر، وتی: لە ئەمڕۆوە سەرنجم لەسەر مانچستەر یونایتد دەبێت، بێگومان لەوێدا لە شتەکاندا ورد دەبمەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێشتا دەبێت دەست بە شیکاری وردی دۆخەکە بکەم لەوێ، دەبێت لەگەڵ تیپی ئینگلیزی کاربکەم".

"یاریزانە باشەکان لە مانچستەر یونایتد زۆرن، بەڵام دەبێت وایان لێبکەین وەک تیمێک کاربکەن، هەمان شت بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆش دەگونجێت".

هاگ وتی: "رۆناڵدۆ زەبەلاحە بەهۆی ئەو خواستەی هەیەتی و ئەوەی تاوەكو ئێستا کردویەتی زۆر زۆرە، بێگومان من دەمەوێت ئەستێرە پورتوگالیەکە لە یونایتد بمێنێتەوە، ئەو بۆ ئەم تیپە گرنگ بو و ئێستاش گرنگە".

چەند راپۆرتێك پێشتر باسیان لەوە دەكرد كە رەنگە تێن هاگ لە میركاتۆی هاوینەدا داوای دەستبەرداربون لە رۆناڵدۆ بكات، ئەوەش بەهۆی نەشیاوی دۆن بەو شێوازەی یاریكردن كە راهێنەرە هۆڵەندییەكە بەنیازە جێبەجێی بكات.

جێگای ئاماژەیە وەرزی داهاتو یانەی مانچستەر یونایتد بەشداری لە چامپیۆنزلیگ ناکات، بەڵام هێشتا تیپەکە لە کێبڕکێدایە بۆ بەدەستهێنانی کورسی پاڵاوتن بۆ خولی ئەوروپا.