ڤیدیۆ.. میلان و ئینتەر سەركەوتنیان تۆماركرد

11:43 - 15/05/2022

2156جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 37هەمینی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی میلان بردنەوەی تۆماركردو دوای ئەوەش ئینتەر بردنەوەی تۆماركرد.

 

سەرەتا یانەی میلان لە یاریگەی خۆی بە ئامادەبونی هاندەرێكی زۆر میوانداری یانەی ئەتڵانتای كردو یارییەكەش بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە بەرژەوەندی رۆسۆنێری كۆتایی هات، گۆڵەكانی میلان "ڕافائیل لیاو و تیۆ هێرناندێز" تۆماریان كرد.

 

لە یارییەكی دیكەشدا یانەی كالیاری لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئینتەر میلانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ پێ دۆڕاند، گۆڵەكانی ئینتەر "دارمیان، مارتینێز دو گۆڵ" تۆماریان كرد، چارالامبۆس تاكە گۆڵەكەی كالیاری تۆماركرد.

 

دوای ئەنجامەكانی ئەم هەفتەیە میلان بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ پێشەنگی یانەكانی سێریا ئەی گرتوە و ئینتەریش بە كۆكردنەوەی 81 خاڵ پلەی دوەمی گرتوەو لە كۆتا هەفتەی خولەكە پاڵەوان دیاری دەكرێت و میلان پێویستی بە تەنها خاڵێكە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی انەكانی ئیتاڵیا.