ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی كەوتە داوی یەكسانبونەوە

06:00 - 15/05/2022

2723جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یاریەیكانی هەفتەی 37هەمینی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی وێست هام یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر سیتی كردو یاریەیكەش بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ كۆتایی هات، هەردو گۆڵەكەی یانەی خاوەن یاریگە جارود بوین تۆماریكرد و گۆڵەكانی سیتیش جاك گریلیش و كوفال بە هەڵە تۆماریا كرد، بەم سەركەوتنە سیتی لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی 90 خاڵ پێشەنگی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.