ناچۆ نهێنیەكی سەیر ئاشكرا دەكات

05:32 - 09/05/2022

7697جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ئەو کاتە ئاشکرا دەکات کە بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدریدەوە گریاوە.

لەلێدوانێکیدا ئەو بەرگریکارەی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند لەتۆپی پێدا هەرگیز نەگریاوە ، جگە لەیاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ساڵی 2016.

رونیشیکردەوە کاتێک بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یارییمان کردو بۆ دەرخستنی پاڵەوان پەنابرایە بەر لێدانی پەناڵتی یەکلاکەرەوە هەستێکی جیاوازم هەبو، کاتێکیش رۆناڵدۆ سەرکەوتوانە لێدانەکەی جێبەجێکرد، هەموان دەستیان کرد بە ئاهەنگگێڕان، بەڵام من بەردەوام فرمێسک بەچاوەکانمدا دەهاتە خوارەوە.

ناچۆ لە كۆتایدا دەڵێت: لەو کاتەدا سوپاسی خودام کرد کە لەیانەیەکی وەک ریاڵ مەدرید یاری دەکەم و ئەو هەستە خۆشەی پێبەخشیوم.

ئەگەری هەیە لە كۆتایی ئەم وەرزە ناچۆ یەكێك بێت لە ئەو یاریزانانەی كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەستبەرداریان دەبێت.