خەندان سپۆرت
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 36هەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی هێلاس ڤیرۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی میلانی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ پێ دۆڕاند، گۆڵەكانی میلان "تۆنالی دو گۆڵ، فلۆرێنزی" تۆماریان كرد، تاكە گۆڵەكەی یانەی خاوەن یاریگەش داڤی فاراونی تۆماری كرد، بەم سەركەوتنەش یانەی میلان بە كۆكردنەوەی 80 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای وەرگرتەوە.