خەندان سپۆرت
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 36هەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا هەردو یانەی ئارسناڵ و ئیڤەرتۆن سەركەوتنیان تۆماركرد و وێست هامیش لە یانەی نۆرویچ سیتی بردەوە.
یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی لیدز یونایتدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە، ئیدواردۆ نكتیا هەردو گۆڵەكەی ئارسناڵی تۆماركرد.
لە یارییەكی دیكەدا یانەی ئیڤەرتۆن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی لیستەر سیتی بردەوە.
هەروەها یانەی وێست هام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لە نۆرویچ سیتی بردەوە.