ڤیدیۆ.. ئینتەر میلان بە شێوەیەكی كاتی پێشەنگی سێریا ئەی وەرگرتەوە

10:01 - 06/05/2022

2101جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 36هەمینی خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە یاریی دەستپێكی ركابەرییەكانی ئەو هەفتەیە یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیمپۆلی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ بردەوە، دو گۆڵەكەی ئیمپۆلی "بینامۆنتی، ئەسلانی" تۆماریان كرد، گۆڵەكانی ئینتەریش "لاوتارۆ دو گۆڵ، ئەلێكسیس سانچێز و ۆمانیۆلی بە هەڵە" تۆماریان كرد، بەم سەركەوتنە ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 78 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای گرت.

نیشانەکردن

#ئینتەر