خەندان سپۆرت
لە میانەی یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاری گەڕانەوەدا یانەی لێڤەرپوڵ بوە میوانی یانەی ڤیاریاڵ و یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لێبردەوە، لە نیوەی یەكەم یانەی ڤیاڕیاڵ بە دو گۆڵ پێشكەوتن و گۆڵەكانیش "بولاویی دیا و كوكولین" تۆماریان كرد، بەڵام لە نیوەی دوەم لێڤەرپوڵ بە سێ گۆڵ وەڵامی ڤیاڕیاڵی داییەوە و گۆڵەكانیش "فابینیۆ و لویس دیاز و مانێ" تۆماریان كرد، بەم سەركەوتنەش لێڤەرپوڵ بۆ جاری دەیەم لە مێژوی خۆیدا گەیشتە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە كە سێ جاریان لەسەر دەستی كلۆپ بوە و جارێكیش نازناوەكەی بردوە.