ڤیدیۆ.. ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد

10:32 - 01/05/2022

2113جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 35هەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی وێست هام یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئارسناڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ پێ دۆڕاند، لە خولەكی 38ی یارییەكە روب هولدینگ گۆڵی پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆماركرد، دواتر جارود بوین ئەنجامەكەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا یەكسان كردەوە، لە خولەكی 54 گابریێل گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ئارسناڵ تۆماركرد و یارییەكەشیان بەو ئەنجامە بردەوە، بەم سەركەوتنە یانەی گەنەرز بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ ریزبەندی چوارەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتەوە. 

نیشانەکردن

#ئارسناڵ