خەندان سپۆرت
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی هەفتەی 35هەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان بوە میوانی یانەی ئۆدەنێزی و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە، سەرەتا ئینتەر لە رێگەی پریسیچەوە گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، پاشان لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دوەمی تۆماركرد، لە خولەكی 72 ئیناسیۆ بۆسیتۆ گۆڵێكی بۆ ئۆدەنێزی تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات، نێراتزۆری بەم بردنەوەیە بەكۆی خاڵەكانی گەیاندە 75 و دو خاڵ لە میلانی پێشەنگەوە دورە.