خەندان سپۆرت
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی یانەی ڕیال مەدرید دەرگای جێهێشتنی بۆ یاریزانێکی دیار لەژێر چاودێری ڕاهێنەری پێشوی زینەدین زیدان کردەوە.
بەپێی هەواڵیكی کواترۆی ئیسپانیا، بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید بەردەوام نین لەمانەوەی بەرگریكاری فەرەنسی ڤێرلاند مێندی.
سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكراكردوە، کە یانەی ڕیاڵ گوێ لە ئۆفەرەکان دەگرێت بۆ میندی، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی داهاتو، کە ئەو یاریزانە دەفرۆشرێت ئەگەر 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی شاهانە بكرێت.
ئەو سەرچاوەیە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە مێندی لەم وەرزەدا ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە بەهۆی هەڵە بەردەوامەکانییەوە.
کواترۆ ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی مێرینگی سەرسامن بە تواناكانی یاریزانی لاو میگویل گۆتیرێز و لەوانەیە بۆ جێگەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە.