نهێنی پۆشینی درێسی ژمارە " 7 " لە لایەن رۆناڵدۆوە

03:01 - 11/04/2022

6262جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد دوپاتی کردەوە کە سێر ئەلێکس فیرگسۆن ڕاهێنەری پێشوی یانەی مان یونایتد پێی ڕاگەیاندوە کە درێسی ژمارە " 7 " بپۆشێت.

ئەو یاریزانە لەو بارەییەوە دەڵێت "لەو كاتەی لەسەرەتای دەركەوتنمدا بوم و یاریم بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەكرد، بیریم دەکردەوە کە درێسی ژمارە 28 بپۆشم، بەڵام فێرگسۆن پێی ڕاگەیاند کە درێسی ژمارە 7 بپۆشم".

کریستیانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قسەیە فێرگسۆن زیاتر هانیدام کە تێبکۆشم تاکو  ئاستی باش پێشکەش بکەم، چونکە ئەوکاتە تەمەنم 18 ساڵ بو، هەروەها سەرەتای سەرکەوتنەکانم بو لە ژیانی وەرزشیمدا.

کریستیانۆ لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، جگە لە تاکتیکەکانی تۆپی پێ و جوڵە خێراییەکان هەوڵمدا لە ڕوی جەستەییەوە زۆر باشبم و پلانم هەیە دوای وازهێنانم لە یارییكردن پارێزگاری لە توانای جەستەیم بكەم.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ