ڤیدیۆیەكی كاریگەر.. فرمێسک لەخۆشیدا بۆ محەممەد سەلاح دەڕێژێت

04:23 - 04/04/2022

4325جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریی لیڤەرپوڵ بەرانبەر واتفۆرد ڕۆژی شەممەی ڕابردو لەگەڕی 31ی پریمەرلیگ دیمەنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشی بەخۆییەوە بینی کەمنداڵێكی ئیرلەندیی خۆشەویستیەكی بێ وێنەی بۆ محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری هەیە.

بەپێی وتەی لیڤەرپول ئیکۆ، ئۆسکاری تەمەن 8 ساڵ ئیرلەندی بۆ ماوەی دو ڕۆژ گەشتی کردوە بۆ ئەوەی بۆ یەکەم جار لەژیانی خۆیدا بەشداری لەیاریە دڵخوازەکەی لیڤەرپول بکات لە ئەنفیڵد بۆ ئەوەی سەیری ئەستێرە دڵخوازەکەی محەممەد سەلاح بکات. 

ئی ئێس پی ئێن ڤیدیۆیەکی لە تویتەر بڵاو کردەوە کە ئۆسکاری بچوک فرمێسک لە چاوەكانی دێتە خوارەوە لە خۆشی بینینی سەڵاح.

ڕۆژی یەکشەممە لیڤەرپول ئیکۆ لە زاری پوری ئۆسکارەوە وتی: "ئەو زۆر دڵخۆش دەبێت بەوەی پێی بڵێت کە ئەم تویتە لە لایەن زۆر کەسەوە بینراوە، كە زیاترن لە 450,000 کەس".

ئەو ئەوەشی وت: "ئەو لە خواردن و هەناسە و خەوتن بیر لە لیڤەرپوڵ دەکاتەوە هەرچەندە برا و باوکی هاندەری تۆتنهامن".

"ژیانی ئۆسکار لە تەمەنی منداڵییەوە ئاسان نەبوە تاكو ئێستا بەهۆی خۆرێك نەخۆشی هەستیاری، بەڵام لیڤەرپول بە تەواوی دڵی بردوە".