ڤیدیۆ.. یارییەكی تۆپی پێ لە مەکسیکۆ دەبێتە گوڕەپانی بۆکسینگ بۆ هاندەران

05:34 - 06/03/2022

5150جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرچاوە فەرمییەکان لە وڵاتی مەكسیكەوە ڕایانگەیاند، کە ڕۆژی شەممە بەهۆی شەڕی نێوان هاندەران لە یارییەکی خولی تۆپی پێی مەکسیکدا بەلایەنی کەمەوە 22 کەس برینداربون.

خولی مەکسیکی هەڵپەساردنی هەمو یارییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی وەک بەشێک لە قۆناغی نۆێ ڕاگەیاند.

بەرپرسی خزمەتگوزاری پاراستنی هاندەران وتی: "دو کەس بە سەختی بریندار بون لە کاتی یاری نێوان کویریتارۆ و میوانەکەی ئەتلەس گوادالاخارا و ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڕەت دەکاتەوە کە گوایە چەندین كەس مردون".

پێکدادانەكە لەلە خولەكی 63 یاریەکە دەستی پێکرد، گرژییەكانیش كاتێك كەمبوەوە كە چەند پاسەوانێکی ئەمنیی بە ناچاری ئامادەبون ڕێگە بدەن بە جەماوەرەکە بۆ ئەوەی هەڵبێن بۆ سەر گۆڕەپانی یارییەكە، ئەمەش بوە هۆی وەستانی دەستبەجێی یاریەکە.

هەواداران بەردەوام بون لە پێکدادان لەسەر یاریگاكەش، لە کاتێکدا خێزانەکان لەگەڵ منداڵەکانیان هەوڵیاندا خۆیان بپارێزن، یاریزانەکانیش گەڕانەوە ژورەکانی خۆ گۆڕین.

لەڕاگەیەندراوێکدا، یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە داوای لێکۆڵینەوە دەکات بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی توندوتیژییەکان و کویرێتارۆ ئیدانەی توندوتیژییەکانی یاریگای خۆی دەکات.

 

 

نیشانەکردن

#جیهان