هێرشبەرانی یۆڤانتۆس پێشبڕکێ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن

02:48 - 19/01/2022

4807جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆڤانتۆس شەوی ڕابردو توانی 4-1 گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر سامپدۆریا تۆماركرد لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16 كوپا ئیتاڵیا. 

خوان کوادرادۆ و دانیێل روگانی و پاولۆ دیبالا و ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵەكانی یانەی یۆڤانتۆسیان تۆماركرد.

بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا یانەی یۆڤانتۆس لەساڵی 2022 بە تۆماركردنی 12 گۆڵ لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا خاوەنی زۆرترین گۆڵە بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید. 

یۆڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید لەپێش یانەی چێڵسی و فیۆرنتینان کە 11 گۆڵیان تۆمارکردوە. 

یانەی یۆڤانتۆس بە بردنەوەی لە سامپەدۆریا بۆ چارەکی کۆتایی کۆپا ئیتاڵیا سەركەوت و لەو قۆناغەش بەرانبەر براوەی کالیاری و ساسۆلۆ یاریی دەکات.