میلان بەرگریكارێكی تۆتنهامی دەوێت

02:25 - 19/01/2022

3318جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ئەی سی میلان دەیەوێت جاڤیت تانجانگا بەرگریکاری تۆتنهام هۆتسپور بە شێوەی خواستن بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.

تانجانگا لەم وەرزەدا 15 یاریی بۆ تۆتنهام کردوە، بەڵام نیگەرانە لەوەی کە بگەڕێتەوە سەر کورسیی یەدەگ دوای چاکبونەوەی ئیریک دیەر و کریستیان ڕۆمێرۆ كە بەهۆی پێكانەوە لە ریزەكانی یانەكەیان دوركەوتبونەوە.

دواین دەرکەوتنی تانگانجا سەرکەوتنی تۆتنهام بو بەسەر کریستاڵ پالاس بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كە یارییەكە لە هەفتەی بۆكسینگ دەی ئەنجامدارا.

میلان لە ئێستادا پلەی دوەمی سێریا ئەی گرتوەو لە دواین یاریدا لە خولی یانەكانی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بە یانەی سپێزیا دۆڕا، بەڵام یانەكە دەیەوێت بە گواستنەوەی ئەم بەرگریكارە ریزەكانی بۆ نیوەی دوەمی وەرزەكە بەهێزتر بكات.