پێرلۆ نهێنییەکی سەیر لەسەر بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات

04:00 - 17/01/2022

8950جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەندریا پیرلۆی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشوی یانەی میلان و ڕاهێنەری پێشوی یۆڤانتۆس نهێنییەک لەسەر یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت 11 ساڵ لەمەوبەر ئەو یانەیەی رەتکردوەتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە راگەیاندنەکانی بەرشەلۆنە، پێرلۆ ڕاهێنەر دەڵێت "ساڵی 2010 یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئەی سی میلان کەوتنە گفتوگۆ لەسەرچونی من بۆ ریزەکانی ئەو یانە ئیسپانییە، بەڵام دواجار رەتمکردەوە درێسی ئەو یانەیە بپۆشم و لە ریزەکانی سانسیرۆ مامەوە".

لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات ئەو کاتەی ئیبراهیمۆڤیچی سویدی روی لە یانەی ئەی سی میلان کرد، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانیان بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ پێرلۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەوکاتی میلاندا خستبووەگەڕ، بەڵام کوڕە ئیتاڵییەکە رەتیکردبوەوە رو لە بلاوگرانا بکات.

ئەو نهێنییە ماوەی 10 ساڵە لای پێرلۆ ماوەتەوەو یەکەمجارە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرادەبێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا پێرلۆی ئیتاڵی باسی لەوە کردوە کە ساڵی 2006 نزیکبوە لەوەی رو لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکات، بەڵام لەلایەن سێلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی ئەوکاتی میلانەوە لەمپەر لەبەردەم ئەو گواستنەوەیە دروستکراوەو رێگای لێگرتوە.