گرینگترین سودەکانی کەڵەشاخ بۆ یاریزانە وەرزشیەکان

03:33 - 17/01/2022

5518جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - ئامادەکردنی  کرێکار ڕوستایی


کەڵەشاخ یەکێکە لە کۆنترین ڕێگە چینیەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان و سودێکی زۆریان لەبوارە پزیشکیەکان لێبینیەوە، لەم دوایانەش لە یاریەکانی ئۆڵۆمپاتی ڕیۆ ژمارەیەک زۆر یاریزانمان بینی شوێنی ئەو چارەسەرەیان پێوە دیاربوو ئەمەش جیهانی سەرسامکرد.

کەڵەشاخ دەخرێتە سەر ئەوناوچانەی خوێنی زیادەیان تێداکۆبۆتەوە ئەنجامدەدرێت و ژمارەیەکی زۆر سود بەلەش دەگەیەنێت.

سوود و کاریگەری کەڵەشاخ بۆ یاریزانە وەرزشیەکان بزانە :

1.ئازار کەمدەکاتەوە"
دەبێتە هۆی باشکردنی سوڕی خوێن و شێرپەنجە و ئازاری پشت کەمدەکاتەوە .

2.ئارامیمان پێدەبەخشێت"
لە ڕۆژگارە بەهۆی سەرختی ژیان و جەنجاڵیەکان توشی پەستانی دەرونی زۆر دەبینن، لەڕێگەی کەڵەشاخەوە تارادەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێت .

3. زوو چاکبونەوە"
بەهۆی ئەوەی سوڕی خوێن بۆ هەموو ناوچەکانی لەش زیاد دەکات سودێکی زۆری لەچارەسەرکردنی برینەکان دەبێت.

4.پێست"
زۆربەی جار بەسەیرکردنی پیستی مرۆڤ دەتوانرێت کێشە تەندروستیەکانی چارەسەربکرێت، بە دەرکردنی خوێنی پیسی جەستە دەتوانرێت تارادەیەکی زۆر پێست جوانبکرێت و لەدەست نەخۆشیەکانی ڕزگارمان ببێت .

5.هەرسکردن"
کێشەکانی کرداری هەرسکردن لە ڕێگەی کەڵەشاخ گرتنەوە بەشێوەیەکی باش چارەسەر دەکرێت و وادەکات زووتر خۆراک هەرسبکەین.

 

نیشانەکردن

#جیهان