گابرێل هاینزە باس لە جیاوازی مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات

04:13 - 13/01/2022

3147جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گابرێل هاینزەی ئەرژەنتینی یاریزانی پێشوی یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید جیاوازی لە نێوان لیۆنیڵ مێسی هاونیشتیمانی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەکات.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆتیڤۆی ئیسپانی هاینزە وتی: "مێسی وەکو یاریزان لەم هەسارەیە نییە، وەکو کەسایەتیش لەدەرەوەی یاریگا زۆر هێمنە".

دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هاینزە وتی: "ڕۆناڵدۆ زاڵە بەسەر خۆیدا، ئالودەی تۆپی پێیە، هەرشتێک بخاتە خەیاڵیدا ئەوا دواتر بەدەستی دەهێنێت".

هاینزە یەکێکە لە یاریزانە دەگمەنەکان کە شان بە شانی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی یاریی کردوە.