یۆڤانتۆس دەیەوێت جێگرەوەكەی كیێزا لە بەرشەلۆنەوە بگوازێتەوە

05:11 - 12/01/2022

2773جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرپرسانی یۆڤانتۆس بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕێن بۆ یاریزانی پێكراوی ئیتاڵی فێدریکۆ کیێزا بۆ ئەوەی لەمێرکاتۆی زستانەدا بۆ یانەكەیانی بگوازنەوە.

کیێزا لە دواین یاری بەرانبەر ڕۆما توشی پێكانێكی سەخت هات و بەو هۆیەشەوە یارییەكانی ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە كۆتایی هات.

ڕۆژنامەنوسی ئیتالی جیانلوکا دی مارزیۆ شارەزا لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا کە یۆڤانتۆس سوربوە لەسەر ئەوەی هێرشبەری ئێرانی سەردار ئەزمون یاریزانی یانەی زینیت سان پیترزبێرگ بۆ یانەكەی بگوازێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی كۆتایی دێت و ئەگەری هەیە تاكو هاوین ئەو گرێبەستە ئەنجام نەدرێت بە سودی هەردو لایەن.

دی مارزیۆ ڕونی کردەوە کە یۆڤانتۆس نایەوێت پەلە بکات و بیر لە گەڕان بەدوای هەڵبژاردەیەكی دیكە دەکاتەوە لە ئاستێكی بەرزتردا، كە ئەو یاریزانەش میمفیس دێپای هۆڵەندی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەیە کە پێشبینی دەکرێت دوای هاتنی فێران تۆرێس شوێنی خۆی لە بەرشەلۆنە لە دەست بدات.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتالان، خولیای یۆڤانتۆس بۆ دیپای،بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا ئەو یانەیە دەیەوێت موچەی یاریزانەكانی كەمبكاتەوەو چەند یاریزانێك لە یانەكەی بەڕێ بكات، بەرشلۆنە هەوڵیدا مۆراتا بۆ یانەكەی بگوازێتەوە لە مێركاتۆی زستانەدا، بەڵام یۆڤانتۆس پێویستی بە هێرشبەرێکی نوێ هەبو لە جێگەی مۆراتا پێش ئەوەی ڕێگەی پێ بدرێت بڕوات.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە #یۆڤانتۆس