دێمبلی بەرشەلۆنە دەخاتە کێشەوە

04:13 - 12/01/2022

2827جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمرۆ چوارشەممە ناکۆکییەکی نوێی نێوان بەرشەلۆنە و دێمبڵی ئاشکراکرد وەک بەشێک لەنوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی دێمبلی تەمەن 24 ساڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەر دەچێت و ئێستا قورسە بۆ گەیشتن بە هاوکێشەی ڕێکەوتنی نێوان ئەو دو لایەنە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستێکی نوێ.

بەپێی هەواڵێكی ڕادیۆ کادینا سێری ئیسپانی، دێمبلی بەرشەلۆنەی خستوەتە گرفتێکی قورسەوە ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەكە نوێ نەکاتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە، کە یاریزانە فەرەنسییەكە ڕەتی دەکاتەوە لە مانگی کانونی دوەمدا بڕوات و سورە لەسەر ئەوەی هاوینی داهاتو بە خۆڕایی بڕوات، ئەگەر بێت و بە گرێبەستێکی نوێ ڕازی نەبێت.

بەرشەلۆنە پلانی دانابو دێمبلی بخاتە بازاڕی گواستنەوەی زستانەوە، ئەگەر نەگەیشتنە  هیچ ڕێککەوتنێک، بۆ ئەوەی قازانجێکی دارایی لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە دەست یانەكە بكەوێت.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەگەر بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت، عوسمان حەزدەکات بیرۆکەی یاریکردنی لە پریمەرلیگ جێبەجێ بكات، کە تێیدا زیاتر لە یانەیەك گرنگی بەو یاریزانانە دەدەن كە ئەوانیش یانەكانی چێڵسی، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، تۆتنهام و نیوکاسڵن.

بەرشەلۆنە ئەم هەفتەیە چاوەرێی بڕیاری کۆتایی دێمبلی دەكات لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەكەی لە پێناو ئەوەی ئەم کەیسە درێژ خایەنە چارەسەر بکات.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە