تیروپشکی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان کۆمەڵەی سلێمانی راکێشرا

02:31 - 12/01/2022

1829جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی تیروپشکی خولی تازەپێگیشتوانی یانەکانی کوردستان کۆمەڵەی سلێمانی ڕاکێشرا.

بەئامادەبونی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نوێنەری یانە بەشداربوەکان تیروپشکی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان کۆمەڵەی سلێمانی راکێشرا کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کێبڕکێکان دەست پێبکات.

لەخولەکەدا  هەشت یانە بەشدارن و دوای گفتوگۆی نوێنەری یانە بەشداربوەکان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بڕیاردرا کە یاریەکان بەشێوازی خول و بەیەک قۆناغ ئەنجام بدرێت.

یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولەکەش بەمشێوەیەیە:
بابان × چەمچەماڵ
ئاشتی × شێروانە
دەربەندیخان × پ.سلێمانی
چوارقوڕنە × سیروانی نوێ
بڕیارە ڕۆژی ٢٨-١-٢٠٢٢ یاریەکانی خولەکە بەڕێوەبچێت.