ڤیدیۆ.. ئینتەر لە ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە

12:58 - 10/01/2022

1003جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 21هەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لازیۆی كردو یاریەیكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە، سەرەتا و لە خولەكی 30 باستۆنی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 35 چیرۆ ئیمۆبێلی ئەنجامەكەی بۆ لازیۆ یەكسان كردەوە، لە نیوەی دوەم نێراتزۆری فشارەكانی چڕتر كردەوە تاكو لە خولەكی 67 سكرینیار گۆڵی دوەمی بۆ یانەكەی تۆماركردو یارییەكەشیان بەو ئەنجامە بردەوە، دوای ئەم سەركەوتنە ئینتەر بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای وەرگرتەوە.

نیشانەکردن

#ئینتەر