ڤیدیۆ.. ئەلێگری ڕیمۆنتادای بەسەر مۆرینیۆدا كرد

12:13 - 10/01/2022

1379جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 21هەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی رۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی كردو یاریەیكەشی بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ پێ دۆڕاند، تامی ئەبراهام گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام دیبالا ئەنجامەكەی یەكسان كردوە، دواتر مخیتریان و پیلیگرینی دو گۆڵی دیكەیان بۆ گورگەكانی رۆما تۆماركرد، بەڵام یاریزانانی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ وەڵامیان دانەوەو گۆڵەكانیش "لۆكاتێلی و كۆلۆسیڤیسكی و دی چیلیۆ" تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە یۆڤانتۆس بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەكە جێگیر بوەو رۆماش بە 32 خاڵ لە پلەی حەوتەمە.

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس #سێریا ئەئ