كەریم بێنزیما بۆچی کەڵەشاخ دەكات

04:54 - 09/01/2022

5292جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -  کرێکار قادر ڕوستایی

 

کەریم بێنزیما یاریزانی تۆپی پێ، یاریزان لە یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی وڵاتی فەڕەنسا، چەندین جار کەڵەشاخی کردوە، دواجار چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەندین وێنەی لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک و ئینیستاگرام بڵاوکردۆتەوە.

کە ئاسەوار و شوێنی کەڵەشاخ بەجەستەیەوە دیارە و نوسیویەتی(سوپاس بۆ خوا ئەمە باشترین چارەسەرە).

ئەم وێنانە سەرنجی میدیا جیهانیەکان و سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

هۆکاری ئەنجامدانی چەند جارێک کەڵەشاخ گرتن لەلایەن کەریم بێنزیما بۆچی دەگەڕێتەوە.

کەریم بێنزیما بەهۆی یاری کردنەوە توشی تەشەنوجاتی کۆڵنج و شان و مل دەبێت، زۆر جاریش گرژی ماسولکە و بەرزە فشاری خوێن، هیلاکی و ماندبوون، کاریگەری دەبێت لەسەر جەستە و دەروونی و هەست بەبیتاقەتی و ئازار و ژان دەکات، بۆیە کەڵەشاخ بەکاردێنێ.

کاریگەری و سودەکانی کەڵەشاخ بۆ تەندروستی مرۆڤ: 

کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ بەرزە فشاری خوێن، کەهۆکارێکی سەرەکیە بۆ توشووبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک، لاشە پاکدەکاتەوە لەماددە ژەهراوییەکان، ژانەسەر و سەرگێژی بەردەوام، بێتاقەتی، بێ هێزی، توڕەیی(عەسەبی)، کەم تەرکیزی، بەرزە فشاری دەروونی. بەهۆی هیلاکی و ماندووبوونی جەستە، کەم خەوی، خەو لێ نەکەوتن، خەو زڕان. کەڵەشاخ سووڕی خوێن چالاک دەکات، هاوسەنگی بۆ جەستە و دەروونی مرۆڤ دەگەڕێنیتەوە بەهۆی کەمکردنەوەی ئازار و ژان لەجەستەدا.

نیشانەکردن

#جیهان