سوارێز چونی مۆراتا بۆ بەرشەلۆنە تێکدەدات

02:49 - 04/01/2022

12238جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئۆرۆگوای ڕۆڵی دیاری بینی لە تێکدانی جوڵەی ئەستێرەی یۆڤانتۆس ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ بەرشەلۆنە لەماوەی مێرکاتۆی زستانەدا.

بەپێی هەواڵیكی رۆژنامەی کۆریرێ دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس ڕازی بوە مۆراتا بگەڕێنێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید كە بەرشەلۆنە دەیویست بە خواستن بیباتە یانەكەی، بەڵام تەنیا بەو مەرجەی سوارێز تاكو كۆتایی ئەم وەرزە بدەنە یۆڤانتۆس.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كرد كە سوارێز رەتیكردوەتەوە بچێتە یۆڤانتۆس، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردودا ئەو یاریزانە لەگەڵ ڕاهێنەر دیێگۆ سیمۆنی لە ئەتلیتیکۆ مەدرید بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕی.

ئەمە دوەم جارە ناوی سوارێز بە یانەی یۆڤانتۆسەوە دەبەسترێتەوە، پێشترو لە ساڵی  2020دا ئەو یاریزانە نزیك بو لە پەیوەندیكردن بە یانە ئیتاڵییەكەوە، بەڵام بەهۆی كێشەی پەیوەست بە ڕەگەزنامەی ئیتاڵیەوە یاریزانەكە نەیتوانی بچێتە یۆڤانتۆس.

سوارێز لەو کاتەدا لە زانکۆی پیروگیا تاقیکردنەوەی کرد بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە پێشتر پرسیارەکانی وەرگرتوە، ئەمەش بوە هۆی لێکۆڵینەوە لە پرۆفیسۆری زانکۆ و بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس.